كاندیدێكی پارتی له سلێمانی: قبوڵ ناكه‌ین جارێكی دیكه ساختەکاریمان بەرانبەر ئەنجام بدرێت
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ڕێگری له ده‌نگده‌رانمان نه‌كرێت و ساختەکاری و فێڵمان لینه‌كرێت ، كورسییه‌كانمان له شاری سلێمانی زیاد ده‌كات.
كوێستان له‌تیف، كاندیدی ژماره(15)ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕاگه‌یاند: "وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه له شاری سلێمانی نه‌یارمان زۆره و جیاوازتر له كاندیدی لایه‌نه‌كانی دیكه پۆسته‌ره‌كانمان ڕۆژانه ده‌دڕێندرێت، ئه‌گه‌ر له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ڕێگری له ده‌نگده‌رانمان نه‌كرێت و ساختەکارییمان لێنه‌كرێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو،دڵنیاین كورسییه‌كانمان له شاری سلێمانی زیاد ده‌كات".
گوتیشی: "له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له سنووری سلێمانی فێڵێکی زۆر له پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، به‌ڵام پارتی ئارام بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو ، كه نه‌هێڵێت شه‌ڕی ناوخۆ درووست بێت ، چونكه پارتی به‌رده‌وام ڕۆڵی براگه‌وره‌ی بینیووه و سازشی له هه‌ندێ مافی خۆی كردووه له پێناو یه‌كڕیزی و نه‌هێشتنی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه باردۆخه‌كه به‌شیوه‌یه‌كه، پارتی قه‌بووڵی ئه‌وه ناكات جارێكی دیكه فێڵی لیبكرێت".
bas news-
