پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریده‌كات
هەفتەی داهاتوو پارتی ناوی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگه‌یاند، بڕیاربوو لەگەڵ یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێککەوین، بەڵام ئەوان بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگاداربکەنەوە، کاندیدێکیان بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.
گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی: "بەپێی ئیستیحقاق دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە، ئەو پرسەشمان لەگەڵ یەکێتی باس کردووە".
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشدا، پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت و کاریش بۆ دەرچوونی کاندیدەکە دەکات.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه دوێنێ چوارشه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، به‌رهه‌م ساڵح، وازی له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هێنا، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دایمه‌زراند، به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام پارتی پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات.
k24-
