خوێندنى ئه‌مساڵ دواخرا
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 ده‌رگاى قوتابخانه ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بڕيار بوو، 22ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبكات.
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا هاتووه، ئه‌و بڕياره له‌سه‌ر داواى كۆميسيۆن دراوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و راپرسى لە هەرێمى کوردستان کە خوازیارى بەکارهێنانى قوتابخانەکانە لە چەند رۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و راهێنانى فەرمانبەرانى سەر سەندووقەکانى دەنگدان و هەردوو رۆژى دەنگدان لە 29 و 30/9، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رەزامەندى لەسەر دواخستنى وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دا لە 22/9 بۆ 2/10/2018ى زایینى.
k24-
