نێچیرڤان بارزانی: ره‌وشی ئابووری كاتییه و تێده‌په‌ڕێت
گوتیشی: "هێزی پارتی له غه‌یبه‌وه نییه و به‌هۆی پشتیوانی و پاڵپشتی ده‌نگده‌رانیه‌تی له ته‌واوی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی روونیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، پارتی به هێزی دیپلۆماسیه‌تی خۆی، "ناحه‌زانی ناچار به دانووستان" كردووه و نه‌یارانی هه‌رێمی هێناوه‌ته سه‌ر چۆك و گوتی: "ئه‌و هێزه‌ی پارتی له هه‌زاران هه‌زار بیر و هزری لاوانی پارتی پێكهاتووه، كه له‌گه‌ڵ پارتی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا بوونه، حزبێك ده‌یان هه‌زار گه‌نج و خاتوونی گه‌لی كوردستانی له‌گه‌ڵدا بێت و هیچ رۆژێك رێگه‌ی هه‌ڵه ناگرێته‌به‌ر".
نێچیرڤانی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م، زۆرجار باجی راستگۆیی داوه و پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك حزب، كه باجی هه‌ڵه‌ی حزب و هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان له پارتی دیموكراتی كوردستان له مێژوودا ناژین و چاویان له داهاتووه و گوتی: "پارتی تاكه حزبه له رابردوودا ناژی و چاوی له داهاتووه، چونكه ژیان و پێشكه‌وتن له داهاتوودایه و به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێین".
جێگری سه‌رۆكی پارتی، راشیگه‌یاند، پارتی وه‌ك حزب ته‌نها له بواری سیاسی نییه، به‌ڵكو حزبی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئاماژه‌ی به رۆڵی ئافره‌تانیش كرد و روونی كرده‌وه، وه‌ك پارتی، باوه‌ڕیان به یه‌كسانی ژنان و پیاوان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له ساڵی 2000ه‌وه تا ئێستا، چه‌ندین یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان گۆڕانكارییان تێدا كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له حكوومه‌ته‌وه هانی راگه‌یاندنه‌كانییان داوه هۆشیاری له باره‌ی مافه‌كانی ئافره‌تان بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان داكۆكی و له مافی خۆیان بكه‌ن.
له باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین و بۆچوونی سیاسییش له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی روونی كرده‌وه، كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان به یاسا رێكخراوه و رۆژنامه‌وانان به پراكتیك سه‌لماندوویانه كه سه‌ربه‌خۆن.
روونیشی كرده‌وه، لەم هەرێمەدا بەندیخانەی سیاسی نییە و کەس بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە تووشی سەرکوتکردن نەبووە، ئه‌و ئازادییه‌ش له هیچ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ بوونی نییه.
له باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ره‌وشی ئێستای ئابووری كاتییه و ورده ورده تێده‌په‌ڕێت و گوتی: "چواری ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند، ئه‌ویش به‌هۆی خۆڕاگری و هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان، تێگه‌یشتنی خه‌ڵك له ره‌وشی حكوومه‌ت هێزێكی زیاتری پێشبه‌خشین".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ئێوه (گه‌لی كوردستان) و پارتی، كوردستان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ن".
k24-
