راپەڕین.. تیمە بیانییەکەی دەرمانی ماوە بەسەرچوویان دابەش کردبوو بە کەفالەت ئازاد کران
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند، ئه‌و تیمه بیانییه‌ی كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه ژماره‌یان 15 كه‌س بوون لە قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرابوون، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه‌یان به كه‌فاله‌تی دارایی به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار ئازاد كران.
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە تیمه‌كه تۆمه‌تی دابه‌شكردنی ده‌رمان و شیری به‌سه‌رچوویان به‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك، دراوه‌ته پاڵ، بۆیه ئه‌گه‌ر به بڕیاری دادوه‌ر مه‌له‌فه‌كه داخرا، ئه‌وا كه‌فاله‌ته‌كه‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌خرا و كه‌یسه‌كه هه‌واڵه‌ی دادگایه‌كی تایهتمهند كرا، ئه‌وا تا ڕۆژی دادگایی كردن هه‌ر بارمته كراون به‌و بڕه پاره‌یه.
چەند رۆژی رابردوو، پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تیمێکی بیانی راگەیاند، کە دەرمانی ساختە و شیری بەسەرچوویان، بەهاووڵاتیان فرۆشت بوو.
باسنيوز
