ژماره‌یه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان شكاند

ژماره‌یه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان شكاند
ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیدانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بڕیاری حزبه‌كه‌یان شكاند و رایانگه‌یاند، بایكۆت ده‌شكێنن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

دوای ئەوەی دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح، دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری وازی هێنا و بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق گەرایەوە ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە بایكۆتی هەربژاردنیان شكاند كە پێشتر لە لایەن سەركردایەتی ئەو حزبەوە بایكۆتی هەڵبژاردن كرابوو لە 10 كاندید پێكدێن.
Top