پەرلەمانتارێکی پارتی: لاھوور جەنگی دەیەوێ بە قسەکانی دژی پارتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بشارێتەوە

 پەرلەمانتارێکی پارتی: لاھوور جەنگی دەیەوێ بە قسەکانی دژی پارتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بشارێتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، شێوازی بانگەشەی لاهوور جەنگی ”وەک هەرزەکارێک“ە و بە هێرشکردنی بۆ سەر پارتی، دەیەوێ خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بشارێتەوە.

پاش قسەکانی لاهوور جەنگی کە بە شێوەیەکی بازاڕییانەی هەمیشەیی خۆی کردی و هەڕەشەی ئاودیوکردنی سنووری لەو کەسانە کرد کە ڕەخنە لە قوباد تاڵەبانی دەگرن. نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: ”لاھوور جەنگی وەک ھەرزەکارێک پڕوپاگەندە دەکات، وادەزانێت بەو هاشوهوشەی لە دژی پارتی، ئیتر خاڵە لاوازەکان و ئەو خیانەتەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کردیان، دەتوانێ بشارێتەوە“.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی هۆشداریی توندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا و داوای لێکرد، ”خێر بکات بۆ ئەوەی لایەنەکانی دیکە لاپەڕەی مێژوو هەڵنەدەنەوە، ئەگەرنا کەسێکی وەک لاھوور جەنگی دەکەوێتە بەر تەوژمی بەھێزی خیانەتەوە“.

دووپاتیشی کردەوە: ”ھەزاران پێشمەرگە و خەڵکی دیکە خۆیان کردە قوربانی بۆ خاکی کوردستان، بەڵام لاھوور جەنگی خیانەتی لە خوێنی ئەوان و ئەو ھەزاران منداڵەی کە بێ باوک بوون و ئەو سەدان ئافرەتەی بێ ھاوسەر بوون، کرد و خاکەکەی دا بە دەست نەیارانی کوردەوە“.

نازم هەرکی باسی لەوە کرد کە خیانەتی بنەماڵەی تاڵەبانی و قینە مێژووییەکەی بنەماڵەی برایم ئەحمەد لە پارتی شتێکی تازە نییە، بەڵام ”دەبێ خەونەکانیان بۆ دەرکردنی پارتی لە گۆڕەپانەکە، لە گۆڕ بنێن“.













باسنیوز
Top