ئومێد خۆشناو: ئێمە باسی سەروەرییەکانمان دەکەین و ئەوانیش با باسی خیانەتەکانیان بکەن
رۆژی پێنجشەممە 20/9/2018، ئومێد خۆشناو، کاندیدی ژمارە 50ـی لیستی 183ـی پارتی لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی داوای کردووە بانگەشەیەکی هێمنانە و بەبێ تەشهیر بەڕێوە ببەن و هەموو ئەندام و کاندیدانی پارتیش پابەندی رێنماییەکانی دەبن.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، کاندیدانی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەدا تەنیا باسی سەروەری و خەباتی و قوربانیدانی حزبەکەیان دەکەن و ئەو کەس و لایەنانەی لە بانگەشەدا دژایەتیی پارتی دەکەن، با باسی خیانەتەکانیان بکەن.
ئەو کاندیدەی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە حزبەکەی بۆ پتەوکردنی پێگەی دیموکراسی لە کوردستان، داوای هەڵبژاردنی دەکرد و جارێکی دیکەش سازش لەسەر مافەکانی خۆی ناکات و پۆستەکانی خۆی ناداتە لایەنەکانی دیکە.
بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پارتیش، کە لە سەرەتاوە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی کردەوە، بە لیستی ژمارە 183 بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە دەکات.
باسنيوز
