ڕاپه‌ڕین.. ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ى هەشت تۆن دونگى ئاژه‌ڵى قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین، ئاشكراى كرد، کە له هه‌ڵمه‌تێكدا پۆلیسی گومرگی ڕاپه‌ڕین ده‌ستی به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه بڕێكى زۆر دونگی ئاژه‌ڵی قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌ڵگرت بوو.
جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و بارهه‌ڵگره بڕی حەوت تۆن و 672 كلیۆ گرام دونگی ئاژه‌ڵی قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌ڵگرتووه، و دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى گومرگى ڕاپه‌ڕین ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا“.
به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە له‌میانى لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و باره به شیوه‌ى قاچاخ ویستراوه، بهێندرێته سنوورى ڕاپه‌ڕین و ساغ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئێستا له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەیانه‌وه، به‌مه‌به‌ستى غه‌رامه‌كردن و سزادانى خاوه‌نه‌كه‌ى و ساغكردنه‌وه‌ى دونگه به‌له ناوبردن، بابه‌ته‌كه كراوه‌ته كه‌یس و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
bas news-
