سەفین دزەیی: پارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
کەمێک لەمەوبەر، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨، بڕە پارەکەی بەغدا کە مانگانە ٣١٧ ملیار دینارە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
پێشتر وەزارەتی دارایی ڕای گەیاندووە، مانگانە جگە لە پارەکەی بەغدا، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە و ٣٧٠ ملیار دیناریش لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابین دەکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەکەن.
بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، چاوەڕوان دەکرێت دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕۆژانی داهاتوودا خێرا بکرێت و لە هەفتەی داهاتووشدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
باسنيوز
