کەناڵی جەزیرەی عەرەبی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دۆکیومێنت دەکات و چاوپێکەوتنێکیش لەگەڵ سەرۆک بارزانی ساز دەکات.
رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چاوساغیی گرووپێکی خیانەتکاری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاری کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد.
کەناڵی جەزیرە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دۆکیومێنتارییەکی گرنگی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا باس لەو وردەکارییەکانی داگیرکردنی کەرکووک و خیانەتی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر دەکات.
هەر لە دۆکیومێنتارییەکەدا، کەناڵی جەزیرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کردووە، کە وەک لە رێکلامی دۆکیومێنتارییەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی رایدەگەیەنێت، گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر خیانەتی نیشتمانییان لە کوردستان کرد، بەپێش دەبابەکانی داگیرکەر کەوتن و لە پشتەوە خەنجەریان لە پشتی پێشمەرگە دا.
باسنیوز
