وه‌زاره‌تى دارایی عێراق قه‌رزێك ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان

 وه‌زاره‌تى دارایی عێراق قه‌رزێك ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، لێكتێگه‌یشتنێكى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ژاپۆنى بۆ هاریكاى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ باشكردنى ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌میدا، واژۆ كرد.


وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ماهیر حه‌ماد جۆهان، بریكارى وه‌زاره‌ت، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنى واژۆ كرد، كه‌ به‌پێی یاداشته‌كه‌ و، به‌مه‌به‌ستى باشكردنى ئاوى هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مدا، عێراق بڕی 22 ملیۆن دۆلار له‌ ده‌زگاى ژاپۆنى بۆ هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى (جایكا)، كه‌ ماسایۆكا هیرۆشادا، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، وه‌رده‌گرێت.



ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ قه‌رزه‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر زیاده‌ى قه‌رزى دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و، پاره‌كه‌ش بۆ باشكردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان، خه‌رج ده‌كرێت.


لاى خۆیه‌وه‌، باڵیۆزى ژاپۆن، ئاماده‌یی حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى زیاتر له‌هه‌موو بواره‌كاندا، بۆ عێراق خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراه‌كان و پشتیوانیكردنى پرۆژه‌كانى ئاو له‌ پارێزگاى به‌سره‌.












باسنيوز
Top