شوانێك بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

شوانێك بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە چیایی "كانی‌مەلاژن" لە دەڤەری سیدەكان، شوانكارەیەك لەكاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ، مین پێیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

زێبار خالید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، رايگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 18/9/2018 كوڕە گەنجێك كە پیشەی شوان بووە، بە ناوی "سیداد ئەحمەد عەزیز" تەمەن 22 ساڵ، لە كاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە نزیک كێڵگەی مینی چیای كانی مەلاژن لە دەڤەری سیدەكان، بەر مین كەوتووە و گیانی لەدەست دا".

زێبار خالید گوتیشی: "ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر (13) كەس بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنییەكان، لەوانە (7) كەس گیانیان لەدەستداوەو (6) كەسیش پەكەوتە بوونە".










باسنيوز
Top