خشتەی ئەمڕۆی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

خشتەی ئەمڕۆی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی هەریەكە لە وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف دابەشدەكرێت.

لە 5ی مانگی ئەیلولەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردوە و وەزارەتی پێشمەرگەش وەك یەكەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە 30 رۆژجارێك بەردەوام دەبێت و وەك پێش قەیرانی دارایی گەنجینەكان، وەزارەتەكان ئاگادار دەكەنەوە لە دابەشكردنی مووچەكانیان.

پێنج-ی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد، و سەرەتا مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و تا 20ی مانگی هەشت، مووچەی هەموو وەزارتەكان دابەشكرا.






خەندان-
Top