فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكنه‌كه‌وین كاندیدمان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت
سه‌باره‌ت به كاندیدبوونی خۆیشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، میرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له حزبه‌وه هیچی پێ نه‌گوتراوه و سیڤی خۆیشی ئاماده نه‌كردووه.
ئاشكراشی ده‌كات، دوومانگ به‌ر له ئێستا به یه‌كێتییان گوتووه، وه‌ك پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماریان ده‌وێته‌وه و روونیشی ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتی ئه‌و كاته به جددی ئه‌و پرسه‌یان وه‌رنه‌گرت و ده‌ڵێت: "وایانزانیوه وه‌ك معامه‌له ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ین".
له‌و گفتوگۆیه‌دا فازڵ میرانی دووپاتیش له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ببێته سه‌رۆك كۆمار به ته‌نها "موخه‌سه‌سات" وه‌رناگرێت و ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌یڵێت ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ڵێت: "بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ، وە پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمان بەپێی دەستور دەنێرم، دەسەڵاتەکانی خۆم پەیڕەو دەکەم چونکە دەسەڵات لەعیراق بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و داد، نەک دانیشم خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم".
K24
