سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌م
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له میانى به‌شداریكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى ڕایگه‌یاند: "خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌م و داوا له هێزه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌كه‌م، پشتیوانیم بكه‌ن".
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، گوتیشى: "كورد له هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى هه‌یه، ماوه‌ته‌وه دانى پێدا بنرێت".
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆماریش، گوتى: پۆستى سه‌رۆك كۆمار ته‌شریفاتى نییه و پۆستێكى كاریگه‌ره و سه‌رۆك كۆمار به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا له ده‌ستوور هپێیدراوه، ده‌توانێت رێگه له تاكڕه‌وى سه‌رۆك وه‌زیران بگرێت و پێشێلكردنى مافى هه‌رێمى كوردستان رابگرێت، هه‌روه‌ها سنوورێك بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دابنێت".
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، كه پێشتر له‌سه‌ر فراكسیۆنى گۆڕان له خولى دووه‌مدا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه، گوتیشی: " من خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و داوا له كاندیده‌كانى دیكه‌ش ده‌كه‌م، پشتگیریم بكه‌ن".
bas news-
