مەسیحی و موسڵمان و ئێزدی و کاکەیی و زەردەشتی دەڵێن دەنگمان بۆ پارتییە
کوردستان وڵاتێکی فرەڕەنگە لە ڕووی ئایین و ئایینزا و نەتەوە و پێکهاتەكانه‌وه، فەرهەنگی لێبۆردەییی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لە سیما گەش و و دێرینەکانی کۆمەڵگای کوردستانە، لیستی 183ی پارتی له كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا گرنگیی تایبه‌تی به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی داوه.
سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، گوتاربێژێکی مزگەوت لە دهۆک بە ناوی مەلا دڵشاد بێسفکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی سیمای جوانی كوردستانه، پارتی دیموکراتی کوردستان داینه‌مۆی ئەو بەرفراوانییەی پێکەوەژیانی ئایینەکانە، پارتی لەگەڵ ئەوەیه ئایین بۆ تاک بێت، چونکە مرۆڤ ئازادە چ بیروباوەڕێک هه‌ڵده‌بژێرێت".
مەلا دڵشاد بێسفکی گوتیشی: "لە كوردستان پارتی پشتگیری دەکات له پێکەوەژیانی ئایینه‌كان بۆ ئەوەی گیانی لێبۆردەیی لە کۆمەڵگەدا بەرفراوانتر بێت، هەر لە بەرئەمەش دەنگمان بۆ لیستی پێکەوەژیانە، کە ئەویش لیستی ١٨٣یە".
هەرێمی کوردستان پڕە لە ئایین و ئایینزا و پێکهاتەکان نوێنەریان هەیە لە وەزارەتی ئەوقافدا لە هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسم و جەژنە ئایینییەکان بە ئازادانە ده‌كرێنه‌وه.
خێری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "پارتی بە درێژایی مێژوو لەگەڵ پێکەوەژیانی ئایینی بووە و لە پەیڕەو و پرۆگرامیشدا تەواو پشتگیریی هەموو ئایین و ئایینزاکان دەکات و گیانی لێبۆردەیی لە نێوان ئایینییەکاندا بڵاو دەکاتەوە."
ئەو دەشڵێت: "ئەگەر سەیری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین کە پارتی تێیاندا دەسه‌ڵاتداره زۆربەی پێکهاتە ئایینییەکان دەژین، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت پارتی پشتگیری لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییه‌كان دەکات و داواش لە ئێزدییه‌كان دەکەم دەنگیان بە لیستی ١٨٣ـی پارتی بدەن".
پێڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له په‌ره‌سه‌ندایه، ئه‌وه‌ش بۆ حه‌كیمیی به‌رپرسانی حكوومی ده‌گه‌ڕێننه‌وه. له‌وباره‌وه، ئاوات حیسامه‌دین چالاكوانی ئایینی زه‌رده‌شتی له كوردستان داوا له پێڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شت ده‌كات و ده‌ڵێت: "داوا له پێڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتی ده‌كه‌م ڕۆژی ده‌نگدان بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لایه‌نه سیاسییه بده‌ن، كه له گۆڕه‌پانی كوردستان توانیویه‌تی، كار بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی."
ئه‌و چالاكه‌ی پێڕه‌وی ئایینی زه‌رده‌شتی گوتی: "كوردستان نموونه‌یه له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و لە هه‌رێمه‌كه‌ماندا 8 ئایین هه‌یه و 3ی له ئایینه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییان هه‌یه و 5 ئایینیش نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه، به مانای ئازادی، ئازادیی ئایینی له كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێت".
لەوبارەیەشەوە، هەیسەم پترس، کەسایەتییەکی مەسیحی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:'' پارتی هەمیشه پشتیوانی مەسیحیەکان بووە، ئێمە خۆمان بە قەرزباری پارتی و ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی دەزانین كه هەمیشه پشتیوانمان بووە".
ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "لە پارێزگای دهۆک پارتی پشتیوانی سەرەکی و هاوکاری مەسیحییە ئاوارەکان بووە، ئێمه‌ی پێڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی پارتی لەگەڵمانە لە خۆشی و نەخۆشیدا پارێزگاریی لێ كردووین، بۆیه دەنگمان بۆ لیستی 183ـی پارتییه."
پێڕه‌وانی ئایینی كاكه‌یی ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارتی له ساڵی 1946 گرنگیی تایبه‌تی به پێگه‌ی ئایینی كاكه‌یی داوه، چه‌ندین كاكه‌یی به‌رپرسی باڵای پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمن، پارتی پارێزه‌ری كه‌مه‌ئایینییه‌كانه.
پێڕه‌وێكی ئایینی كاكه‌یی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێی وایه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینییه‌ی له كوردستان هه‌یه له كه‌م وڵاتی دنیا هه‌یه. زینۆ كاكه‌یی، ڕۆشنبیری كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌وباره‌یەوه ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییەوە پارتی حزبێكی نه‌ته‌وه‌ییی بووه، بۆیه جێگه‌ی ته‌واوی كه‌ساییه‌تییه ئایینییه‌كانی تێدا بووه‌ته‌وه، چه‌ندین پۆستی باڵای پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم به كاكه‌یی سپێردراوه، پارتی خزمه‌تی زۆری به ئایینی كاكه‌یی كردووه و ئه‌و لێبوردنی ئایینییه‌ی له كوردستان هه‌یه جێگای خۆشحاڵێیه، هه‌میشه‌ش سه‌ركردایه‌تیی پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بووه، كوردستان به سیمای جوانی فره‌ئایینی بمێنێته‌وە."
كاكه‌یی پێی وایه: "پارتی به‌هێز بێت ئه‌وه پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی زیاتر ڕه‌گ داده‌كوتێت، نموونه‌ش 27 ساڵی ڕابردوو كه له كوردستان، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌وپه‌ڕی جوانیدا بووه، بۆیه ئێمه‌ی كاكه‌یی پشتیوانیی لیستی 183ی پارتی ده‌كه‌ین، كه كارنامه‌کەی، خاڵی گرنگ و تایبه‌تی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی تێدایه "
لە كوردستان پێڕه‌وانی ته‌واوی ئایینه‌كان ده‌توانن به ئازادی پێڕه‌ویی ئایینه‌كه‌یان بكه‌ن، كه پێك دێن له ئیسلام و ئێزدی و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی و كاكه‌یی و جوو و سائیبی.
kdp-
