سیده‌كان.. ئاواره‌كانى تۆپبارانى سوپای پاسدارانى ئێران هاوكارى كران
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌ده‌ێى سیده‌كان، رايگه‌یاند: ”دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى تۆپبارانه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران، له‌ناوچه سنوورییه‌كانى سیده‌كان، زیاتر له 60 خێزانى گونده‌كان، جوتیاران، ئاواره بوون و ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت، خۆشبه‌ختانه به هاوكارى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى، خێمه و كه‌لوپه‌لى ماڵه‌وه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش كرد".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌ده‌ێى سیده‌كان، ئەوەشی خستە روو، کە به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گه‌یاندنى هاوكارییه‌كان، به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه و هاووڵاتییانه‌ى له سنووره‌كان، به‌هۆى بۆردومان و تۆپبارانه‌كان زیانمه‌ند و ئاواره‌بوونه له‌و ناوچه سنوورییانه.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 8/9/2018 تۆپخانه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران، به‌ربزین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانیان بۆردومان كرد، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین خێزان، كۆچه‌رى، ئاژه‌ڵدار و جووتیار شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وروبه‌رى سه‌نته‌رى شاره‌دێى سیده‌كان ئاواره‌بوون.
باسنيوز
