ئەمەریكا ناوی خۆی لە كۆمسیۆنی ھەرێم تۆمار دەكات
ژیار دزەیی، بەرپرسی تۆمار و قەوارەكان لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمەریكا سەردانی كۆمسیۆنی كردووە، بۆ ئەوەی ناوی خۆیان بۆ چاودێری كردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار بكەن".
گوتیشی: "پێشتر كۆنسوڵخانەی ژاپۆن ناوی خۆیان تۆماركردووە و سەرجەم رێكارە یاساییەكانیان بۆ ئەم مەبەستە گرتووەتەبەر".
ئەوەشی خستەڕوو: "كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتانی دیكەش سەرقاڵی ئەوەن ناوی خۆیان بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردن تۆمار بكەن".
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەدەچێت و ماوەی ھەفتەیەكە لایەنە بەشداربووەكان دەستیان بە بانگەشە بۆ لیست و كانبدیدەكان كردووە.
K24
