کۆمسیۆن ئاگادارییەکی بڵاو دەکاتەوە

 کۆمسیۆن ئاگادارییەکی بڵاو دەکاتەوە
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاگاداری ئەو کەسانەی کردووەتەوە‌ کە ناویان وەکوو فەرمانبەری کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەرچووە، سەردانی بنکە لاوەکییەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و دەستکردن بە پڕۆسەی ڕاهێنان.



بەپێی نووسراوێکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە ده‌كاته‌وه‌، کە ناویان وەکوو فەرمانبەری کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەرچووە، ئەمڕۆ دووشەممە 17/9/2018 سەردانی بنکە لاوەکییەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و دەستکردن بە پڕۆسەی ڕاهێنان".



بڕیارە ڕێکەوتی 30/9 ئەیلوولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستە کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.




باسنیوز
Top