خێزانێكى كورد لە کەرکووک منداڵه‌كه‌یان ناو دەنێن ڕامین
خێزانێكى كورد له شارى كه‌ركووك، دواى له‌سێداره‌دانی (ڕامین حوسێن په‌ناهی) چالاكوانی سیاسیی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیی ئێرانه‌وه، منداڵه‌كه‌یان ناو ناوه (ڕامین).
ئه‌و خێزانه كورده له خۆشه‌ویستیی شه‌هید ڕامین، ناوی منداڵه‌كه‌یان ناوه ڕامین شڤان عه‌دنان و وه‌ك پاڵپشتی و ده‌نگى ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانى چالاكانانی سیاسیی كورد له‌و وڵاته، برایه‌كى شه‌هید ڕامین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه ڕامینم له ئامێز گرته‌وه“، ده‌شڵێت: "تاكه یادگاریى شه‌هید ڕامین جامانهكهى بوو، كه پێشكه‌ش به ڕامین كهركووكیمان كرد".
له‌م باره‌یه‌وه، ئاسۆ جه‌مال، چالاكوانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نی له كه‌ركووك، "خێزانێكى كوردى نیشتمانپه‌روه‌رى كه‌ركوووك ناوی منداڵه‌كه‌یان به ناوی شه‌هید ڕامین حوسێن په‌ناهی كردووه، كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وەیه كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان یه‌كه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌تى سێداره‌ش بخرێته ملیان و له‌سێداره‌ش بدرێن، ئه‌وا هه‌زاران ڕامینی دیكه له دایك ده‌بن، ئه‌وه‌ش پێم وابێت هه‌ڵوێستێكى جوانی كوردانه‌یه و ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه ئازاره‌كانى گه‌له‌كه‌مان یه‌ك ئازارن، ئیتر له هه‌ر پارچه‌یه‌كى نیشتمانی پارچه پارچهكراوماندا بێت".
ئه‌و چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هه‌ر له كه‌ركووك و له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌سێكى خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره كاتێك كه منداڵێكى بوو ناوى منداڵه‌كه‌ی نا (سه‌ربه‌خۆ)، واتا به ئومێدى سه‌ربه‌خۆبوونى كوردستان، بۆیه ئه‌و منداڵانه خاوه‌نى ناوى گه‌وره‌ن، كه به ناوى شه‌هیدان و هه‌روه‌ها به ناوى سه‌ربه‌خۆیی یان ناوگهلێكى تر‌ى له‌و چوارچێوه‌دا ده‌نێن، به‌تایبه‌ت له زهنی خه‌ڵكى كه‌ركووكدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دهردهسهرییهى كه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا له رووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دوایی و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هات، هێشتا خه‌ڵكى له پرسی نه‌ته‌وه‌ییمان سارد نهكردووهتهوە، ئه‌وه‌تا منداڵه تازه لهدایكبووهكانیش به‌ناوى شه‌هیدانه‌وه ده‌نرێن.
له‌و چوارچێوه‌دا، ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی، برای ڕامین حوسێن په‌ناهی، له ئه‌كاونتى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك وێنه‌ى خۆی و ڕامینی تازه له‌دایكبووى بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه (ڕامین)م له ئامێز گرته‌وه، ئه‌و منداڵه‌ى كه له كه‌ركووك ناو نرا ڕامین، تاكه یادگاریى شه‌هید ڕامین لای ئێمه جامانهكهى بوو، كه پێشكه‌ش به ڕامین كهركووكیمان كرد.
برای ئه‌و شه‌هیده كورده، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ده‌بێ دوژمن باش بزان،ێت كه ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵات ڕامین شه‌هید ده‌كرێت، به‌ڵام له ته‌واوى كوردستان ڕامینهكان له دایك ده‌بن، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات، كه كورد له پێناو ئازادی‌دا یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌سته.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، له مانگی حوزه‌یرانی 2017 له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر كرا و پاشان دادگای شاری سنه، سزای لهسێدراهدانى به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ى چالاكوانێكی كورد بووه و له رۆژی شه‌ممه 8/9/2018 سزاكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له‌سێدراه درا، له سێداره‌دانى ڕامین هاوكات بوو له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانى زانیار مورادی و لوقمان موردای، كه ئامۆزای یه‌كن و كوردن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ى چالاكوانى سیاسیی كورد بوونه له‌سێداره دران.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كى زۆر بوو له ناوخۆی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش، به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانى لێخۆشبوونى جیهانیی، داواى ڕاگرتنی له‌سێداره‌دانی هه‌ر سێ چالاكوانى سیاسیی كوردیان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و چالاكوانه سیاسییانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئێرانه‌وه له‌سێداره دران.
bas news -
