هێمن هه‌ورامى: چیتر به ته‌نها پشت به‌داهاتى نه‌وت نا به‌ستین
هێمن هه‌ورامى، سه‌رۆكى لیستى (183)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/9/2018 لهرێوڕسمى ناساندنى پالێوراوانى لیستى (183)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌هۆڵى هه‌ژار موكریانى لە لقى 10ی پارتی، رای گه‌یاند: "تاكه دروشممان بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه پارتى به‌هێزبێت كوردستان و ئابوورى وڵات به‌هێز ده‌بێت و پارتى به كردار سه‌لماندویه‌تى كه هه‌ركاتێك كوردستان مه‌ترسى له‌سه‌ر بووبێت، به خوێن و پارێزگارى كردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌زاران شه‌هید گیانیان به‌خشیووه، ئه‌م خه‌بات و به‌رخودانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌پێناو به‌دى هێنانى مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى".
سه‌رۆكى لیستى (183)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، گوتیشى: ”خه‌ڵكى سه‌ربه‌رزى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پارتى و پێشمه‌رگه و وڵات پارێزانمان، له‌سه‌نگه‌رى به‌رگرییه قارهمانییهكانیان له‌كوردستان خۆیان نه‌چه‌ماندووه، له هه‌ڵبژاردنیش كاندید‌و پالێوراوانمان، خۆیان له‌به‌رده‌م هیچ حزب و لایه‌نێك ناچه‌مێنن و كرداره‌كانى خزبهكهمان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى، سه‌ربه‌رزانه ده‌نگ و متمانه‌ى هاووڵاتییانمان به‌ده‌ست ده‌هێنین".
گوتیشی: "پلان و به‌رنامه‌مان بۆ حكومه‌ت و په‌له‌مانى داهاتوو خزمه‌تكردنه به‌خه‌ڵكى كوردستان و كاركردنه بۆ بووژانهى ئابوورى وڵات، له‌پێناو ئه‌وه‌ى چیتر به‌ته‌نیا پشت به داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستین، به‌ڵكو بایه‌خ به سێكته‌ره‌كانى دیكه‌ى كشتوكاڵ، گه‌شتیارى و پیشه‌سازى بده‌ین، دڵنیاشین به سه‌ركه‌تنمان، باروگوزه‌رانى هاووڵاتییان به‌ره‌و باشتربوون ده‌به‌ین“.
باسنيوز
