لە خورماتوو بایسکلێک لەبەردەم ماڵی کوردێک تەقییەوە
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کاتژمێر 10:15 خولەکی سەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/9/16، بایسکلێک لەبەردەم خانووی هاووڵاتییەکی کورد، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خوماتوو، تەقییەوە.
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو خانووە، ماڵێکی تورکمانی شیعەی تێدا نیشتەجێیە، کە چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەقە، تەقینەوەکەش بێ زیانی مادی بووە.
باسنيوز
