سلێمانی.. لەماوەی هەفتەیەکدا 33 کێشەی خێزانی تۆمار کراوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 16\9\2018، بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، کە ئاماری هەفتەی رابردووی رووداوەکانی ئەمشارەی بڵاو کردووەتەوە، کە به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا تیمەکانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی 99 چالاكی جۆراوجۆری به‌هانه‌وه‌چوونی هاووڵاتییانیان ئه‌نجام داوه و 33 كێشه‌ی توندوتیژی خێزانیش تۆمار كراوه.
بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوشی خستووەتەڕوو، کە ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كێكی ده‌مانچه‌ی نایاسایی و نۆ ئۆتۆمبێل‌و دوو ماتۆرسكیلدا گیراوه و رێكاریی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر خاوەنەکانیاندا گیراوه‌ته‌به‌ر.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانییه‌وه رێگریی كراوه له حاڵه‌تێکی خۆكوشتن له‌ره‌گه‌زی مێ.
بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوەکەدا، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە دوو حاڵه‌تی به‌كارهێنه‌ری دراوی ساخته تۆمار كراوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه به‌كارهێنه‌رانی رووبه‌رووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
باسنيوز
