محەمەد حەلبووسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

 محەمەد حەلبووسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
لە پرۆسەیەکی دەنگدانی نهێنیدا کە ٢٥١ پەرلەمانتار بەشدارییان تێدا کرد، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.


کەمێک لەمەوبەر، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاتیی هات کە چەند کاندیدێکی سەر بە پێکهاتەی سوننەکان بە توندی کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکرد.

لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانتاراندا، محەمەد حەلبووسی توانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

لەمبارەیەوە ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، محەمەد حەلبووسی بە کۆی ١٦٧ دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە.







باسنیوز
Top