سه‌نگى كورد پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقدا يه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

سه‌نگى كورد پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقدا يه‌كلا ده‌كاته‌وه‌


هه‌ولێر ده‌بێته‌وه‌ ناوه‌ندى كردنه‌وه‌ى گرێكوێره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و لايه‌نه‌ براوه‌كانى عێراق چاوه‌ڕێن سه‌نگى كورد به‌ كام لادا بكه‌وێت و بازى كورد له‌سه‌ر شانى كام لايه‌ن بنيشێته‌وه‌، ئه‌و لايه‌نه‌ راسپێردرێت بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هادی عامری له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌ياند، هاوپه‌یمانی فه‌تح 150 واژۆی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كوتله‌یه‌كی نیشتمانی له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێكبهێنن.

ئه‌مڕۆ، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن یه‌كلابكاته‌وه‌ و دانیشتنه‌كانیش تا 15 رۆژ به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.
k24-
Top