كەركووك.. ئامارەكانی كوشتن و ڕفاندن و هەڵكوتانە سەرماڵان بەردەوام لە زیادبووندایە

كەركووك.. ئامارەكانی كوشتن و ڕفاندن و هەڵكوتانە سەرماڵان بەردەوام لە زیادبووندایە


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك، ڕای دەگەیەنێت، دۆخی ئەمنی كەركووك لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە و دەشڵێت "ئامارەكانی كوشتن و ڕفاندن و تەقینەوە و هەڵكوتانە سەرماڵان بەردەوام لە زیادبووندایە".



گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك، ئەمڕۆ دووشەممە 3/9/2018 ڕاگەیاند: "دۆخی ئەمنی كەركووك لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، ئامارەكانی كوشتن و ڕفاندن و دزی و هەڵكوتانە سەرماڵان و تەقینەوەی تیرۆریستی بەردەوام لە زیدبووندایە".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك، ئەوەشی خستە روو، کە رۆژانەش كردەوەی تیرۆریستی جۆراوجۆر لە كەركووك و دەوروبەری ئەنجام دەدرێت و هەروەها مەترسی گەورە لەسەر ژیانی سەرجەم موختاری گوندەكانی دەوروبەری كەركووك هەیە و موختاری ئەو گوندانە بۆ شەوان دێنە ناوەندی شاری كەركووك دەمێننەوە لە ترسی ئەوەی نەوەك لەلایەن تاقمە چەكدارەكانەوە زیانیان پێ بگەیەندرێت.



لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیركرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە تێك چووە.
bas news-
Top