له هه‌ڵه‌بجه كاركردن لە 7 پڕۆژه‌ی ستراتێژیدا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "7 پڕۆژه كه گرنگ بوون، ئێستا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌كه له جاده‌ی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه -سه‌ید سادق، كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی داراییی هه‌ڵه‌بجه، قیركردنی جاده‌ی گوندی شێخ سمایل، بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاودێریی هه‌ڵه‌بجه دەگرێتەوە،10 پڕۆژه‌ی تریش له ڕێزبه‌ندی پڕۆژه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه موافه‌قه‌تیان له‌سه‌ر كراوه و بۆمان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، کە له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاركردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌كات".
له‌باره‌ی كولفه‌ی تێچووی پڕۆژهكانەوە كه حكوومه‌تی هه‌رێم دابینی كردووه بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، كاوهعهلی ده‌ڵێ: "حكوومه‌تی هه‌رێم ئێستا بڕی یانزه ملیار و دووسه‌د ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و پڕۆژانه دیاری كردووه كه كاردن تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه".
جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیاتر گرنگی پێ بدرێت".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه و سه‌دان پڕۆژه كه به هۆی قه‌یرانی داراییەوە ڕاوه‌ستابوون، كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
kdp-
