بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جووڵه ده‌خاته بازاڕی سلێمانییه‌وه
به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان سه‌رجه‌م پرۆژه له‌كارخراوه‌كان ده‌خرێنەوە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌بێ له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌ست بكه‌ن به پرۆژه‌كانیان, به‌و پێیه‌ی به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كان له‌كار خراون. زیاد كاكه ڕه‌زا, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له دوای بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌نگه ٧٠%ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه فه‌رمانیان بۆ ده‌رچووه و ده‌بێ ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه".
زیاد كاكه ڕه‌زا گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕی سلێمانی ده‌بێت، چونكه به هۆی به‌كارخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانه‌وه پاره دێته‌وه ناو بازاڕ و ده‌ستی كار زۆر ده‌بێته‌وه".
زیاد كاكه ڕه‌زا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "شاری سلێمانی وه‌ك شاره‌كانی دیكه دوای قه‌یرانی دارایی به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كانی ڕاوه‌ستاون، به‌ڵام ئومێدمان وایه ئه‌مساڵ ساڵی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی داراییی كوردستان بێت."
kdp-
