كۆمسیۆن: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌ست پێ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، کە نەویست ناوی ببرێت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له كات و ساتی خۆیدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات و داوا له قه‌واره سیاسییه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنمایی و خاڵه‌كانی كۆمسیۆن بن، كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دانراون".
سەرچاوەکە ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێت و خولی ڕاهێنانی بۆ فه‌رمانگه‌كان كردووه‌ته‌وه و له‌و باره‌یەوه هیچ گرفتێك نییه."
كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی داتای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له كاتی خۆیدا هه‌م هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌م بانگه‌شه ده‌ست پێ ده‌كات".
kdp-
