سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر 30 پڕۆژه بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ربڕی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه سه‌رجه‌م پڕۆژه ڕاگیراوه‌كان به هۆی قه‌یرانی داراییەوە جارێكی دیكه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و له هه‌ر شوێنێكیش پێویستی به پڕۆژه هه‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه.
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، بۆتان بۆتانی، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش 30 پڕۆژه جێبه‌جێ بكرێن و هه‌ر كاتێك فه‌رمانه‌كه به‌ده‌ستمان گه‌یشت، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌كرێت."
بوتان بۆتانی گوتیشی: "به‌شێكی پڕۆژه‌كان هی ساڵی 2012 و2013ـن كه ته‌واو نه‌كراون و به‌شێكی دیكه‌شیان پڕۆژه‌ی نوێن و جۆری پڕۆژه‌كانیش زیاتر ڕێگاوبانن، ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه."
kdp-
