پارتى و یه‌كێتى له‌دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كشانه‌وه
له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردنى یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌ندامانى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان و فراكسیۆنى فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامرى و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوورى مالیكی، دواى سوێندخواردنى یاسایی، له‌دانیشتنه‌كه كشانه‌وه.
هاوكات، حه‌سه‌ن عاقولى، ئه‌میندارى لیستى سائیروون، له په‌رله‌مانى عێراق ڕای گه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانیمان پێكهێناوه و له زیاتر له 180 ئه‌ندامى په‌رله‌مان، پێكدێت".
به‌مه‌به‌ستى شیكردنه‌وه‌ى یاسایی له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه، بۆ دیاریكردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، محه‌ممه‌د عه‌لى زه‌ینی، سه‌رۆكى ته‌مه‌نى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر دانیشتنه‌كه‌ى دواخست.
باسنيوز
