لە پێنجوێن چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

 لە پێنجوێن چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە لە پێنجوێن چوار تۆمەتبار دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/9/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "شەوی 2/9/2018، ھێزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە مەیەکی زۆریان خواردبووەوە و ئاژەوە و پشێوییان لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن دروست کردبوو".

باس لەوەش کراوە، کە تۆمەتباران دانیشتووی دەرەوەی سنووری پێنجوێنن، ئێستاش سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 386 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون.









باسنيوز
Top