کەركووك.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو موختاری گەڕەكێك بریندار بوو
نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی كەركووك لەمبارەوە ڕایگەیاند: "كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3/9/2018، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە گەڕەكی "سەرباز"ی شاری كەركووك، هاووڵاتییەك بەناوی فەلاح فاتیح شاكر كە موختاری گەڕەكەكەیە، بریندار بووە".
نەقیب گۆڕان، گوتیشی: "پاشان بەمەبەستی چارەسەكردن بریندارەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
دوای 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە تێك چووە و تەقینەوەی تیرۆریستییەكانیش زیادیان كردووە.
باسنیوز
