به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له شاری هه‌ولێر هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ساڵی 1952 له‌سه‌ر داواكاری مسته‌فا بارزانی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌موواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زرا و تا ئێستا حه‌وت كۆبوونه‌وه‌ی به‌ستووه.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئاماده‌ی كۆنگرهكهیه و له سه‌ره‌تادا به‌شداریی له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به مێژووی خه‌باتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوودا و كاری ده‌ستی ئافره‌تان كرد.
بڕیاره له‌م كۆنگره‌یه‌دا سكرتێر و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێن.
K24
