هونەرمەند محەمەد عەلی ئەترووشی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند محەمەد عەلی ئەترووشی کۆچی دوایی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند محەمەد عەلی ئەترووشی یەکێک لە هونەرمەندە ناودارەکانی دهۆک لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.



بەپێی ئەو ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون کەمێک پێش ئێستا ئەو هونەرمەندە کوردە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە، محەمەد ئەترووشی لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٩ لەماوەی چەند ساڵی کارکردنی خۆیدا لە بواری هونەر چەندین فیلمی دۆکیۆمۆنێتاری و درامای بەرهەمهێناوە و کاری تیایدا کردووە و چەند ساڵێکە دووچاری نەخۆشی دڵ بووە.



هونەرمەندی کۆچکردوو جگە لە کاری هونەری ماوەی چوار ساڵە بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگای دهۆکە
bas news-
Top