فه‌رمانی دامه‌زراندنی 280 كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌رچوو
به گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، 280 كه‌س بۆ كه‌رتی ته‌ندرووستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێنرێن.
وه‌ك له ناوه‌ڕۆكی نووسراوی ژماره (4288) له رێككه‌وتی یه‌كشه‌ممه 2/9/2018 ده‌رچووه، فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌و 280 فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌رتی ته‌ندرووستی، بۆ پاریزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ش، دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له بوار و پسپۆرێتی جیاجیای (پزیشكی، ئیداری، ته‌كنیكی و خزمه‌تگوزاری)یه و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به مووچه و ده‌رماڵه‌ی شایسته‌ی خۆیان، له نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێنرێن.
k24-
