زانیاریی ورد لەسەر گرێبەستی دامەزراندن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە نەیویست ناوی ببرێ، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 2\9\2018 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ك گرێبه‌ست بۆ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وه‌رگیراون, ئه‌وه‌ش له ڕێگای تیروپشكی ئهلكترۆنییەوە ده‌بێت." به پێی زانیاریی سەرچاوکە: "زیاتر له 177 هه‌زار كه‌س ناویان بۆ ڕۆژی ده‌نگدان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر تۆمار كردووه له‌و ڕێژه‌یه وردبینی كراوه و دواتر به پێی پێداویستی ئۆفیسی پارێزگاكان هه‌ر پارێزگایه‌ك ژماره‌یه‌كی دیاریكراو گرێبه‌ستی بۆ دانراوه."
به گوێرەی هه‌مان زانیاری, له پارێزگای هه‌ولێر (54,663) كه‌س و له سلێمانی (75,132) و له دهۆك (41,495) كه‌س و له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش (6,396) كه‌س فۆڕمیان پڕ كردووه‌ته‌وه, دوای وردبینی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له كۆی (177,686) داواكاری (75,791) داواكاری سڕدراوه‌ته‌وه و ته‌نیا (101,895) كه‌س ماوه‌ته‌وه كه له كۆی مانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون, هه‌ولێر (30,633), سلێمانی(44,355), دهۆك (22,794), هه‌ڵه‌بجه (4,113) كه‌س چوونه‌ته پرۆسه‌ی تیروپشكه‌وه.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی تیروپشكی ناوه‌كانه‌وه زانیارییه‌كانی سەرچاوەکە دەڵێ: "به پێی ژماره‌ی بنكه لاوه‌كییه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران كه له پارێزگاكان هەن, هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی له‌به‌رده‌ستن دابه‌ش كراون بۆ 215 گرووپ به پێی پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه، هه‌ولێر 76 بنكه و سلێمانی 84 بنكه و دهۆك 47 بنكه و هه‌ڵه‌بجه 8 بنكه. قۆناغی یه‌كه‌میش بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌كی لاوه‌كی ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان وێستگه‌كانی دیاری ده‌كرێت, له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌زانرێت, هه‌ر بنكه‌یه‌كی لاوه‌كی چه‌ند فه‌رمانبه‌ری پێویسته, به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به تیروپشكی ئه‌لكترۆنی هه‌ڵده‌بژێردرێن, له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش (پێنج كه‌س له‌هه‌ر بنكه‌یه‌ك "یه‌ك منهسق, دوو فه‌رمانبه‌ری ڕیزكردن, دووپشكهنهر بۆ ئافره‌تان و پیاوان") و (پێنج كه‌س بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ك "به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه, ڕیزكردن, به‌رپرسی ناساندن, ده‌ركه‌ری كاغه‌ز, سهرسندووق".
.
له قۆناغی دووه‌میش له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر بنكه‌یه‌كی لاوه‌كی ئیشی كه‌سه‌كان دیاری ده‌كرێت. قۆناغی سێییه‌م, ناوه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێن, قۆناغی چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان گرێبه‌ست بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه.
سەرچاوەکە دەشڵێ: "پاش تیروپشك فه‌رمانبه‌ران به پێی ڕیزبه‌ندی زنجیره له سه‌ره‌تاوه داده‌نرێن, له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ركه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك یه‌كه‌م كه‌سی زنجیره داده‌نرێت و بەو شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگده‌ری تایبه‌تن به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه ببنه فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له هه‌ر قۆناغێكیشدا ئه‌وه سه‌لمێنرا پێویسته ئه‌و كه‌سانه دوور بخرێنه‌وه."
به پێی هه‌مان زانیاری، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ناوه‌كان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ ناوه‌كان بڵاو بكرێنه‌وه.
kdp-
