بەیانی دوو رێگە لە بەردەم دانیشتنی پەرلەمان هەیە
لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق به‌سه‌ر دوو به‌رەدا دابه‌ش بوون و هه‌ردوو به‌رەکە‌ش هه‌وڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ناو په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله دروست بكه‌ن و حكوومه‌تی تازه دروست بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كێشه‌كانی عێراق هێنده بچووك نین به‌زوویی له‌سه‌ری بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چونكه شیعه له نێوخۆیان ناكۆكن بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به كراوه‌یی به‌جێ ده‌مینێت."
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "له ماوه‌ی ڕابردوودا دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بووه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌م جاره‌ش ڕه‌نگه به هه‌مان شێوه بێت."
موحسین سه‌عدوون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كاندا به‌رده‌وامه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی نوێ كۆ ببێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه دوا بخرێت، یان به كراوه‌یی بمینێته‌وه، ته‌نیا دوو ڕێگا هه‌یه."
سه‌باره‌ت به‌و ڕێگایانه، موحسین سه‌عدوون گوتی: "ڕێگای یەکەم ئەوەیە کە به‌یانی سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ 15 ڕۆژی دیكه دوا بخات و ته‌نیا یه‌ك جار ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به پێی مادده‌ی 54ی ده‌ستووری عێراق. ڕێگای دووه‌میش ئەوەیە کە سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌توانێ مۆڵه‌ت بداته لایه‌نه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن و دانیشتن به‌كراوه‌یی بێڵێته‌وه كه ئه‌وه‌ش ئاساییه و به پێی یاسا و ده‌ستوور كێشه دروست نابێت."
موحسین سه‌عدوون گوتیشی: "پێناچێت له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دیاری بكرێت، چونكه هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه‌كاندا نه‌كراوه."
kdp-
