گۆڕان: بەهۆی کێشەکانیەوە یەکێتی ناتوانێ کەسێک بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکا

 گۆڕان: بەهۆی کێشەکانیەوە یەکێتی ناتوانێ کەسێک بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکا
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناتوانێ کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان بکات. پارتیش ئەو پۆستە بە شایستەی هەڵبژاردنی خۆی دەزانێت.

نزار جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕايگەیاند: "پۆست سەرۆک کۆماری عێراق پشکی گەلی کوردە لە حکوومەتی عێراقدا، بەڵام تائێستا یەکێتی کاندیدی نییە بۆ ئەو پۆسە“.

باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر یەکێتی بتوانێ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات، ئەوا لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ یەکلای دەکەنەوە و ڕێککەوتن دەکەن. گوتیشی: ”یەکێتی بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانی خۆیەوە، تائێستا نەیتوانیوە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان بکات“.

یەکێتی ھەرکەسێکی بوێ بەئارەزووی خۆی دەیدەنێت، بۆیە ئەمادەنییە ”ڕاوێژ بە ناوخۆی خۆی بکات، چونکە چەند کەسێکی ناو یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە بڕیار دەدات، دواتر خۆیان ئەو کەسانە دادەنێن“.

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لە عێراقدا دەسەڵاتی تەشریفاتین، ”تەنانەت بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی، سەرۆک کۆمار ھیچی پێ نەکرا، بۆیە سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی ھیچ شتێکی نییە“.

پێشتر چەندان جار بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، شایستەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە.










باسنيوز
Top