لە گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاو کردووەتەوە، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2\9\2018، لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی نزیک ئاوەخوێری، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری سەنترا و شۆفلێت تایبەت، کەسیک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیتریش بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئۆتۆمبێلی سەنتراکە شۆفێرەکە و دوو سەرنشینی تێدا بووە، سەرنشینێکی گیانی لەدەست داوە لەگەل برینداربوونی شۆفێرەکە و سەرنشینەکەی تری، هەروەها ئۆتۆمبێلی بەرامبەر تەنها شۆفێرەکەی تێدا بووە و بریندار بووە.
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕووی داوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنترا بەئاراستەی کەلاردا هاتووە و ئۆتۆمبێلی شۆلێت بەئاراستەی سلێمانیدا ڕۆشتووە لەنزیک ئاوەخوێڕی، پێکیانداداوە.
باسنيوز
