وادەی بەکارخستنی سیستەمەکانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆكان ڕاگەیاندرا
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد: “دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) و ئیداره‌ی(گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت، كاركردنیش له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو”.
ڕوونیشی کردەوە کە کاتژمێر 8ی بەیانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته (4/9/2018)، ماڵپەڕی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
ئاشکراشی کرد، کە ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری به‌سیستمه‌كانی زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران، بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌رچوانی پۆلی 12 تا سه‌عات 12:00ی شه‌وی رێكکه‌وتی 14/9/2018، ده‌رفه‌تیان له پێشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی كوردستان.
عەباس ئەکرەم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له قوتابخانه‌كانیان وه‌ریان گرتۆته‌وه ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژەی بەوەش دا، کە بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر قوتابیان و ده‌رچوانی پۆلی دوانزه و ئاشنابونیان به‌سیستەمه‌كانی وه‌رگرتن زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت، 10:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچشه‌ممه 6/9/2018، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدولڵا له شاری هه‌ولێر سیمینارێكی گه‌وره به‌ناونیشانی (شاڕێی گه‌یشتن به‌زانكۆ) بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه دەچێت، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستەمه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش بەقوتابیان ده‌كرێ.
باسنيوز
