کەرکووک.. چەند چەکدارێک نارنجۆکێک هەڵدەدەنە ماڵێکی کورد
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندوو، رووداوەکە کاتژمێر 12:45 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 2/9/2018 لە گوندی (فەریق ئاوا)ی ناوچەی حەفتەغاری سەر بە شارۆچکەی داقووق لە سنووری پارێزگای کەرکووک رووی داوە.
محەمەد فایەق هەروەها رایگەیاندووە، نارنجۆکەکە هەڵدراوەتە ماڵی ئومێد مەندیل حەسەن و جگە لە زیادی ماددی زۆر، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، دەیان گرووپی چەکداریی توندڕەو و تاوانکاری لەو ناوچانە دروست بوون و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش‌یش دەستیان بە کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی ئەو ناوچانە و رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارییە توندڕەو، تیرۆریستی و تاوانکارییانەیان نییە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا لە گوندەکانی دارا، مەنسور، فە ریق ئاوا و عەلیی کوردنشین لە ناوچەی حەفتەغار، گەنجان بە شەوان و بەچەکی خۆیان ئێشکگریی بۆ پاراستنی گوندەکانیان، چونکە ھیچ ھێزێکی ئەمنی لە سنوورەکەیان نەماوە و ھەڕەشەی تیرۆریستانیشیان لەسەرە، بەڵام پێش 16ـی ئۆکتۆبەری رابردوو ھێزەکانی پێشمەرگە ئەو سنوورەیان دەپاراست.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
