کەسایەتییەکی ناسراوی هەولێر کۆچی دوایی کرد
زیاد لادێی ناسراو بە "کاکە زیاد" نووسەر و ڕۆشنبیر و کەسایەتی ناسراوی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
زیاد لادێی کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو کەسێکی ناسراوی هەولێر بووە و چەندین نووسین و شیعری بڵاوکراوەی هەبووە و هەر لەو ساڵانەدا بۆ خوێندن چووەتە وڵاتی نەمسا و قوتابی کۆلێژی پزیشکی بووە بەڵام ئەو قۆناغەی خوێندنی تەواو نەکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دۆست و هاوڕێ نزیکەکانی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، کاکە زیاد لادێی دوای ئەوەی عاشقی کچێکی نەمسایی دەبێت و دواتر بەیەک ناگەن باری دەروونی تێکدەچێت و تا ڕادەیەک دەبێتە کەسێکی نامۆی نێو کۆمەڵگە.
زیاد لادێی بەوە ناسراوەتەوە کە لە وەزری گەرما و هاوینیش جلوبەرگی زستانەی پۆشیوە و چەند ساڵێک بەوشێوەیە ماوەتەوە.
bas news
