ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامێکی هەولێر ڕوویدا
لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە کە بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمۆبێلێک لە چوارڕیانی زراعەی شاری هەولێر تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە خۆی بە دوو ئۆتۆمۆبێلی تردا کێشاوە.
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوی تەقەکردنەکە لەنێوان دوو کەسی خزمی یەک بووە و دواتر ڕووداوە هاتووچۆکەی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێک لە ئەنجامی هەردوو ڕووداوەکە زامدار بوونە.
پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ، هەروەها بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرد بەڵام هیچ کامیان ئامادەنەبوون لە ئێستادا زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
bas news-
