پسپۆرێکی نێودەوڵەتی: پێگەی دیپلۆماسیی کوردستان لە بەرەوپێشچوونەوەدایە
ئێستا هەرێمی کوردستان وەک وڵاتێکی گەورە سەیری دەکریت و لەم چەند ساڵەی دواییشدا لە ڕووی بووژاندنەوەی ئابووری و پێگەی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی باشی بە خۆیەوە بینیوە. لەو بارەیەشەوە، ئەکرەم ئۆنەن، کە پێشتر مامۆستای زانکۆی ئارتۆکلۆی تورکیا بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە دنیادا کوردستان بە سیاسەتی خۆی دەنگی داوەتەوە و توانیویەتی لە نێو گەمەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتاندا جیگای خۆی بگریت و سیاسەتێکی ڕاستەقینە بەردەوام بکات و سیاسەتەکەیان نەبووەتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێک، بەڵکو بووەتە ڕێخۆشکەر بۆ ئەوەی وڵاتان ڕووی تێ بکەن و خەڵک لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە پێیویستیان پێی بێت."
لە ئاستی کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوتدا کوردستان چەندین ڕێککەوتنی درێژخایەنی هەیە بۆ گەڕان بە دوای نەوت و دەرهێنانیدا.
ئەکرەم ئۆنەن کە پسپۆڕێکی بواری نێودەوڵەتییە گوتیشی: "ئێستا لە نێو سیاسەتی ئەورووپا و ئەمەریکا و ڕووسیاشدا هەرێمی کوردستان توانیویەتی سیاسەتێک بهێنێتە ئاراوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە، چونکە خۆگونجاندیش لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە هەنگاوێکی زۆر باشە."
ئۆنەن ئەوەیش ناشارێتەوە و دەڵێت: "جگە لە باشووری کوردستان هەرسێ پارچەکەی تری کوردستان لە وەستاندنەوەی سیاسەتی دەرەوەدان و پێگەی دیپلۆماسیی سیاسییان هیج نییە و نەیانتوانیوە بۆ خۆیان سەنگێکی سیاسی دروست بکەن، ئەمەش لەم جیهانگێریەدا جێگای ڕەخنەیە و پێویستە کورد لەسەر ئاستی دنیا فشار دروست بکات."
ئۆنەن کە زیاتر شارەزایی لەسەر ڕووسیا هەیە و لەوێ بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری سیاسیی کردووە، دەڵێ: "دەبێ ئێمە واقیعبینیانە قسە بکەین، لەسەر ئاستی دنیا، بەتایبەت لە ڕووسیا، هەرێم سەنگی تایبەتی خۆی هەیە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا پێگەی هەرێم بەرزە و، ڕووسیایش بە جیددی مامەڵە لەگەڵ دیپلۆماسیەتی هەرێم دەکات، ئەمەش وایکردووە پێگەی دیپلۆماسی هەرێم زیاتر بەرەو پێش پچێ."
kdp-
