نێچیرڤان بارزانی: پێویسته ئەولەویەتی فراكسیۆنی پارتی داكۆكیكردن له مافەكانی گەلی كوردستان بێت
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 1/9/2018 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١/٩/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی پارتی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه لیستی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستیهێنا دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ده‌رچووان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن. به‌ڕێزیان زه‌رووره‌تی هه‌بوونی به‌هێزی كورد، هه‌روه‌ها پێویستیی بوونی به‌هێزی پارتی له به‌غدا دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ڕێنوێنیكردنی ئه‌ندامانی بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستووری و ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و سوود وه‌رگرتن له توانا و شاره‌زایی خه‌ڵكانی پسپۆڕ و ڕۆڵی كارایان له لیژنه جیاوازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ربڕی و شانازی به‌وه‌وه بكه‌ن كه نوێنه‌ری پارتێكن له‌سه‌ر ئاستی عێراق خاوه‌نی زۆرترین كورسییه له په‌رله‌مانی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕێنوێنیی فراكسیۆنی پارتی كرد كه له په‌یوه‌ندییه‌كی باش‌دا بن و ببنه هه‌وێنی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانییه‌وه هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا و تاكه ئامانجیان ئه‌وه بێت به‌یه‌كه‌وه بتوانن خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ن و بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كاره‌شیان هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ فراكسیۆنی پارتی نیشان دا.
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی پێگیری و پێڕه‌وكردنی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و هه‌وڵدانی جددی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه پارتی به خه‌ڵكی خۆی داوه، دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو تواناكانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و ئامانجی سه‌ره‌كییان داكۆكیكردن بێت له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌و ته‌بایی و یه‌كڕیزییه‌ی كه پێویسته له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌بێت.
kdp-
