ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ داواى پێداچوونه‌وه به پێدانى مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك ده‌كات
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: ”به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى سیستەم و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ڕێكخستنى هه‌ڵگرتنى چه‌ك و بوونی كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ته‌نیا له 10 ڕۆژى ڕابردوودا له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان 12 هاووڵاتى كوژراون و خۆیان كوشتووه“.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه پاڵنه‌ره بۆ كوشتن و خۆكوشتن، بوونى چه‌كه له‌ده‌ست خه‌ڵك، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵمه‌تى داماڵینى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت درێژه پێ بده‌ن و ئه‌وانه‌ش كه مۆڵه‌تیان پێدراوه پێداچوونه‌ه‌یان پێدا بكه‌ن، پشكنین بۆ چه‌كه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئایه تاوانى پێ ئه‌نجام دراوه یان نا.
باسى له‌وه‌ش كرد، کە هه‌روه‌ك پێویسته هه‌موو ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى به عه‌شایه‌رى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، له دادگاكان یه‌كلایى بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان لێده‌كرێت.
باس‌نیوز
