سەلیم جبووری و ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی گەیشتنە هەولێر

 سەلیم جبووری و ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی گەیشتنە هەولێر
هەریەک سەلیم جبووری، ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، گەیشتنە شاری هەولێر.


ئەمڕۆ شەممە 1\9\2018، شاندێکی هاوپەیمانی وەتەنی، کە پێکهاتووە لە سەلیم جبووری، ساڵح موتلەگ و ئەیاد عەلاوی گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەبارەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و حکوومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن.


لە رۆژانی رابردوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی لایەنە عێراقییەکان سەردانی سەرۆک بارزانییان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانی کردووە.








باسنيوز
Top