ورمێ.. 34 هاووڵاتیی کورد سزای پێنج سەدە زیندانیان بۆ بڕایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕۆژی چوارشەممە 2018/8/29 دانیشتنی دادگای ٣٤ کەس لەوانەی کە بە تۆمەتی ناڕەزایی بە دەسترێژیی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی "راه شهدا" بۆ سەر کچیکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد دەستبەسەر کرابوون، لە لقی ١١٢ی دادگای گشتیی شاری ورمێ بەڕێوە چوو و لە ئاکامدا ئەو کەسانە سەرجەم حوکمی ٥٠٣ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٨٨٠ زەربە قامچی و پێبژاردنی بڕی ٢٧ ملیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو حوکمەی دادگای ورمێ ئەو کەسانەی حوکمیان بۆ بڕاوەتە بریتین لە:
١ـ بورهان عومرانزادە کوڕی عەبدولمەجید، حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٢ـ حوسێن مەهتابی کوڕی سدیق، حوکمی ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ١٤٨ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٣ـ ڕەزا مووسی هەشتیانی کوڕی مەجید، حوکمی ٢٧ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٤ـ وەحید خدری دەرگە کوڕی سەبری، حوکمی ٢٤ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٥ـ پەرویز عومەری کوڕی عوسمان، حوکمی ٢٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٦ـ ئیحسان عەبدیزادە کوڕی مزەفەر، حوکمی ٢٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٧ـ مەنسوور ئابدەرهاون کوڕی عیسا، حوکمی ١٩ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٨ـ ئیسفەندیار حاتەمی، کوڕی خالید، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٩ـ ئارام عیبادی کوڕی جەمیل، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٠ـ پەیام حافزی نەرگی کوڕی بەنگین، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١١ـ ئەمیر تالیب مەڕنی کوڕی باپیر، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٢ـ سەفەر عەبدوڵڵاهی کوڕی ڕەشید، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٣ـ ئەحمەد جەهانگیری کوڕی قاسم، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٤ـ موسلم فەلاح کوڕی محەمەد دایر، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٥ـ مەهدی شیری حەیدەرانلوو کوڕی ئەحمەد، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٦ـ ئیسلام فەلاح کوڕی محەمەد، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٧ـ عەلی مەداح کوڕی گرمان، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٨ـ بورهان مەداح کوڕی گرمان، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
١٩ـ میلاد مستەفازادە کوڕیی چراغعەلی، حومی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٠ـ ڕەسووڵ ئابدەرهاوەن کوڕێ عیسا، حوکمی ١٤ ساڵ و ٣ مانگ بەدنکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢١ـ بورهان فەنگی شورگولی، کوڕی ئەحمەد، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٢ـ ئەفشار چێهرزادە کوڕی عەبدولکەریم، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٣ـ بێهزاد جاوید کوڕی شەمسەدین، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٤ـ ئەحمەد ئەمینی کوڕی ڕەحیم، حوکمی ١٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٥ـ تەوحید قەلەندەری کوڕی عوسمان ، حوکمی ١١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٦ـ یاشار بەیگزادە کوڕی ئەنوەر، حوکمی ١١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٧ـ ئایهان ئەسغەری کوڕی سادق، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٨ـ جەلال نەعمان پوور کوڕی فەخرەدین، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٢٩ـ ئارمان نەدیمی کوڕی حوسێن، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٣٠ـ توران ئیران سروشت کچی یووسف، حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٣١ـ جابر عەبدوڵڵا زادە کوڕێ فریم، حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٣٢ـ کەماڵ ئیبراهیمی کوڕێ ئیرەج، حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٣٣ـ میلاد خزری کوڕی سادق، حوکمی ٤ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
٣٤ـ پژمان محەمەد زادە کوڕی فەخرەدین، حوکمی پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی دووشەممە 2017/10/23 سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکی (ئیسلامئاوا)ی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دەستدریژیی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی "راه شهدا" بۆ سەر کچە خویندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد لە پێش ئەو قوتابخانەیە کۆ بوونەوە کە بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزیی دروست بوو و لە ئاکامدا دەیان کەس دەستبەسەر و ١١ کەسیش بریندار کران.
دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، خەڵکی ناڕازی قوتابخانە و بنکەی بەسیجی مزگەوتی قودسیان ئاگر تێبەر دا.
